داواى بە هاناوەچوون دەکەن و دەڵێن،"کۆپتەر بنێرن".

ئاگرێکى گەورە لە چیاى ئاوەگرد کەوتووەتەوە

964+

وریا فەتاح

لە ئێوارەى ئەمڕۆوە ئاگرێکى گەورە لە چیاى ئاوەگرد لە سنوورى سماقوڵى گرتک کەوتووەتەوە و دانیشتوانى ناوچەکەش لە 964ـەوە داواى بەهاناوەچوون دەکەن و دەڵێن،”کۆپتەر بنرێرن”.

هێمن حاجى مستەفا، موختارى گوندى سماقوڵى گرتکە لە رێگەى واتساپى 964ـەوە ئاگادارى کردینەوە کە ئاگرێکى گەورە لە بنارى چیاى ئاوەگرد کەوتووەتەوە و دواتر سەرکەوتووە بۆ سەرەوە و لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە.

964 قسەى لەگەڵ موختارى گوندەکە کرد و ئەو باسى لەوەکرد، ئاگرەکە لە عەسرەوە هەیە، سەرەتا لە بنارى چیاى ئاوەگرد بووە، دواتر سەرکەوتووە بۆ سەرەوە و ئێستا پوش و پاوان و دار بەڕووەکان دەسووتێن.

وەک باسى دەکات، نزیکەى 100 کەس لە پیاوان و گەنجانى گوند هەر زوو ئاگرى بنارى شاخەکەیان کوژاندووەتەوە، بەڵام چیاکە سەختە و ئەو شوێنەى ئاگرەکە بۆى چووە مینڕێژکراوە.

ئەو لە رێگەى 964ـەوە داواى بەهاناوە چوون دەکات وەک دەڵێت، هیچ تیمێکى بەرگرى شارستانى نەهاتووە و ئاگرەکە بە کۆپتەریش نەبێت کۆنتڕۆڵ ناکرێت.

چیاى ئاوەگرد دەکەوێتە دۆڵى سماقوڵى و ئەو شوێنەشى ئاگرەکەى لێ کەوتووەتەوە دەکەوێتە سنوورى گوندى سماقوڵى گرتک لە قەزاى کۆیە.

چیای کۆڕەک ئاگری گرتووە

چیای کۆڕەک ئاگری گرتووە