باشترین قورئان خوێنی زاخۆیە
نابینایەک بانگی رۆژانی هەینی مزگەوتێکی لە ئەستۆ گرتووە
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
چیرۆکێکی تا رادەیەک جوان و ناوازەیە، نابینایەک هەیە لە زاخۆ، هەموو رۆژێکی هەینی خۆی بانگبێژی نوێژی هەینیان دەکات، پەیوەست بوونی بە مزگەوت وایکردووە 20 جوزئی قورئانیش لەبەر بکات.
عەبدوڵا هیشام راستە نابینایە، بەڵام بەهرەمەندە، ئەو تەمەنی 21 ساڵە و لە منداڵییەوە چاوەکانی رووناکییان نەبینیووە.
لە گەڕەکی شقای زاخۆ دەژی، رۆژانە تا چەند بتوانێ نوێژەکانی لە مزگەوت دەکات، بەڵام بۆ رۆژانی هەینی تاکسییەک دێت بەدوایدا و دەیبات بۆ سەنتەری شاری زاخۆ و لە مزگەوتی بەدرخان بانگبێژە.
عەبدوڵا، بۆ چارەسەریی چاوەکانی رووی وڵاتانی، ئێران، تورکیا و لەناوخۆش سلێمانی، هەولێر و موسڵ کردووە و هیچ دەرمانێک نەبووە بۆ رووناکی چاوەکانی.
بەڵام، نەبوونی هەستی بینین رێگرنەبوو لەوەی عەبدوڵا دابنیشێت و هیچ بەرهەمی نەبێت.
ئەو بەشداری لە دوو پێشبڕکێی لەبەرکردنی قورئان کردووە، لەسەر ئاستی هەرێنی کوردستان رێزبەندی دووەمی بەدەستهێناوە، وەک دیارییەک کۆی خەرجی دوو عومرەی پێدراوە، ئەویش باوک و دایکی لەگەڵ خۆی بردووە.
لەسەر ئاستی زاخۆش پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.
ئێستا قوتابی مزگەوتیشە و لەرێگەی تۆمارکردنی دەنگی مامۆستاکانی، سەرقاڵی لەبەرکردنی تەواوی جوزئەکانی قورئانە و بەقسەی مامۆستاکەی، عەبدوڵا لە قوتابییە هەرە زیرەک و چالاکەکانە و کانگایەکی زۆر بەهێزی هەیە.
گەرچی 100% نابینایە، بەڵام زۆرینەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی هەیە و بە مۆبایلی ئایفون ئاسان بەکاریان دەهێنێت، ئامانجی عەبدوڵا ئەوەیە، قورئان هەمووی لەبەربکات و بەتۆماری دەنگی خۆی لەسەر شێوازی عێراقی بڵاوی بکاتەوە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا
نابینایێک کۆمپیوتەر فێری نابینایان دەکات
"رۆژێک خۆی خستووەتە شوێنی نابینایان"
گەنجێک چاڵنجی خۆی دەکات و کاری بەزەحمەت و جیاواز تاقیدەکاتەوە
چیرۆکی ئەو گەنجەی بەبێ بینایی بووەتە راهێنەر و نووسەر و ژەنیار
گۆڵپارێزێک بە "گوێچکەکانی" تۆپ دەگرێتەوە
"لە هیچ شتێکدا پەکم نەکەوتووە"
نابینێ بەڵام بازرگانێکی سەرکەوتووە و هەموو وڵاتان دەگەڕێت
بۆ ساڵى خوێندنى 2025 - 2026
بە دەنگیکردنی پڕۆگرامەکانی خوێندن دهچێته ناو سیستمی پەروەردەوە
"دوو جار عومرەم کردووە"
نابینایە و بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بەرەو مەکـکە بەڕێکەوت
"پاراستنی ژینگە پێش هەموو شتێک"
لەبەر دار پرتەقاڵێک دیزاینی ماڵەکەی تێکدا و نەیهێشت بیبڕنەوە
لە سلێمانییەوە هاتۆتە هەولێر