هیچ سەرپێچییەک تۆمار نەکرا

مەزادخانەکەی کەلار سەلامەت دەرچوو

+964

ژێوار خدر

بێ دوو دڵی سەردانی مەزادخانەکەی کەلار بکەن و خواردن بکڕن، چونکە لیژنەکان چاودێرییان دەکەن و ئەمڕۆش هیچ بێ قانونییەکیان لێ نەبینیوە.

ئەمڕۆ هەینی، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی قەزای کەلار، هیچ سەرپێچییەکان لە مەزادخانەکە تۆمار نەکرد.

قایمقامیەتی قەزای کەلار رایگەیاند،  لیژنە هاوبەشەکانی قەزاکە سەردانی مەزادخانەکەی کەلارییان کردووە، بە مەبەستی پشکنین بۆ ئەو خواردنانەی لەوێ  دەفرۆشرێن، کە پێکهاتوون لە خواردەمەنی، مریشک، ماسی، میوە، وشکە و ساردەمەنی، بەڵام لیژنەکان هیچ سەرپێچییەکییان تۆمار نەکردووە و بە تەواوی پابەندی رێنماییەکان بوون.

.ئەمە یەکەم جار نییە، پێشتریش چەند جارێکی دیکە ئەم مەزادخانەیە پشکنینی بۆ کراوە و هیچ سەرپێچییەکی لێ تۆمار نەکراوە

مەزادخانەکەی کەلار خاوێن دەرچوو

مەزادخانەکەی کەلار خاوێن دەرچوو