له‌گه‌ڵ زۆرى و كه‌مى بارانى زستانه‌

ئه‌مساڵیش كانیاوه‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ى باسرمه‌ وشكى كردووه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ سنوورى ناحیه‌ى باسرمه‌ كانییه‌كى به‌ناوبانگ هه‌یه‌ به‌ناوى (سه‌رتا) زۆربه‌ى ساڵان ئاوه‌كه‌ى وشك ده‌كات، ئه‌وانه‌ى له‌وێ ده‌ژین ساڵانه‌ وشكبوون و ژیانه‌وه‌ى ئه‌م كانیاوه‌ ده‌بینن، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى هه‌ریر كه‌ شاره‌زاى سنووره‌كه‌یه‌ هۆكارى وشكبوونه‌كه‌ى بۆ رێژه‌ى دابارینى بارانى زستان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌.

كانییه‌كه‌، كه‌وتووه‌ته‌ گوندى شه‌كرۆك، جگه‌ له‌و كانیه، كانیه‌كی دیكه‌شی لێیه‌ به‌ناوى كانى هه‌نجیر كه‌ له‌ كۆنه‌وه‌ و به‌به‌رده‌وامى ئاوی گونده‌كه‌یان دابینكردووه‌.

شوان جه‌بار، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى ده‌وروبه‌رى هه‌ریر به‌ 964ـى وت، هۆكار وشكبوونى كانیه‌كه‌ گۆڕانى كه‌شوهه‌وا و وشكه‌ساڵییه‌، بارانى زستانیش كاریگه‌رى له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى كانیه‌كه‌ ده‌بێت.

وتیشی “زۆربه‌ى ساڵه‌كان له‌ رابردوودا ئه‌م كانیه‌ له‌ هاوین وشكی كردووه‌ به‌ڵام له‌ زستان و به‌هاراندا دەژیێته‌وه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد ساڵانه‌ سوودێكى زۆر له‌ ئاوى ئه‌م كانییه‌ بۆ كشتوكاڵكردن وه‌رده‌گیرێت.

ساڵى 2022 بوو، رێكخراوى یونسێف پلانێكی جێبه‌جێكرد بۆ زیاتر گرنگیدان به‌و دوو كانیاوه‌ و پۆندى ئاوى بۆ هه‌ردووكیان دروستكرد، به‌و مه‌به‌سته‌ى‌ ئاوى ژێر زه‌ویان بۆ بژیێته‌وه‌.

گەنجانی باسرمە خاوه‌ن ئوتومبێله‌ سوتاوه‌كه‌یان بێه...

گەنجانی باسرمە خاوه‌ن ئوتومبێله‌ سوتاوه‌كه‌یان بێهیوا نه‌كرد