گەرمیان هەر بە گەرمی ماوەتەوە

ئەمڕۆش کەشەکەی وەک دوێنێیە و ئاسمان ساماڵە

964+

ژێوار خدر

ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵە و پلەکانی گەرماش نزیک دەبن لە دوێنێ

ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، کەشوهەوای پێشبینیکراوی ئەمڕۆیراگەیاندووە و دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش جیاوازییەکی ئەوتۆی نابێت لەگەڵ دوێنێ.

گەرمیان ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرمای هەیە کە 44 پلەیە و حاجی ئۆمەرانیش نزمترین پلەیە کە 27 پلەیە.

بەپێی راپۆرتی کەشناسی عێراق بە گشتی هەموو شارەکانی عێراق لە 40 پلەی سیلیزیدا دەمێننەوە جگە لە دهۆک لە سبیەوە پلەکانی گەرما دادەبەزێت و دەبێت بە 38 پلەی سیلیزی.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 41

سلێمانی : 39

دهۆک : 40

کەرکوک : 42

هەڵەبجە : 42

زاخۆ: 41

سۆران : 40

حاجی ئۆمەران : 27

گەرمیان : 44