تونێله‌كه به ته‌واونه‌كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه
ئاوه ده‌ركه‌وتووه‌كه‌ى تونێلی بەنی هەریر ده‌كرێته پڕۆژه‌یه‌ك بۆ كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵدارى
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌ى شه‌ش ساڵه تونێلى به‌نى هه‌ریر كاره‌كانى راگیراوه، به‌ڵام هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنى كاره‌كانى ئاوێكى زۆر له‌ناو ئه‌م تونێله ده‌ركه‌وتووه و ئێستاش پلانێك هه‌یه له‌رێگه‌ى پڕۆژه‌یه‌كه‌وه ئه‌م ئاوى بۆ كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵدارى به‌كار بهێندرێت.
تونێلەکە، لە ساڵی 2014 دەست به دروستكردنى كرا، تاوه‌كو ئێستا %50 ـی پرۆژەکە تەواو بووە، به‌ڵام لەساڵى 2019ـەوە بەهۆی قەیرانی دارایی کارەکانی وەستا.
شوان جه‌بار به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى ده‌وروبه‌رى هه‌ریر، بۆ 964 ئاشكراى كرد كه ئێستا خه‌ریكن ئاوه‌كه‌ى ئه‌م تونێله بكه‌نه پڕۆژه‌یه‌ك و بۆ بوارى كشتو‌كاڵى و ئاژه‌ڵدارى سنوورى ده‌شتى هه‌ریر به‌كار بهێندرێت.
وتیشی “پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن ئاو و ئاوه‌ڕۆى هه‌ولێره‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و له‌چه‌ند رۆژى رابردووش تیمێكیان سه‌ردانى شوێنه‌كه‌ى كردووه بۆ ته‌واوكردنى رێكاره‌كانى ئه‌م پڕۆژه‌یه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، به‌پێی پلانى پڕۆژه‌كه ئاوى ناو تونێله‌كه له‌رێگه‌ى بۆرى و خه‌زانه‌وه ده‌گه‌یه‌ندرێته سنوورى گونده‌كانى ده‌شتى هه‌ریر كه ته‌واوى گونده‌كانى سنوورى قه‌زاى هه‌ریر و ناحیه‌ى باسرمه ده‌گرێته‌وه.
ئاوه‌كه بۆ مه‌به‌ستى كشتوكاڵكردن و ئاژه‌ڵدارى به‌كارده‌هێندرێت كه له سنووره‌كه‌یاندا خه‌ڵكی زۆر به‌م دوو كه‌رته‌وه خه‌ریكن.
تونێلی چیای بەنی هەریر، رووێکی كه‌وتووه‌ته قەزای هەریر و رووى دووه‌میشی لە نزیک گوندی بناویە له سنوروى قه‌زاى خەلیفان، كارى كونكردنى تونێله‌كه ته‌واو بووه به‌ڵام ئه‌وه‌ى ماوه وورده‌كارییه‌كانى ناوى رێگاكانى ده‌ره‌وه‌ى تونێلەکەیه.