هێندە ساردە تاڤگەی شیوەڕەش بەستویەتی

+964

فەهمی نەبی -هەولێر

بەهۆی ئەو شەپۆلە ساردەی هەرێمی کوردستان و ناوچەکەی گرتۆتەوە، لە هەندێ ناوچە باری کەش بۆ ژێر سفری سیلیزی دابەزیوە.

تاڤگەی “شیوەڕەش” دەکەوێتە حاجی ئۆمەران، ئەمڕۆ هەینی 27ی کانونی دووەم، باری کەش لە حاجی ئۆمەران شەس پلە لەژێر سفڕ بووە.

دەزگای کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، دوو رۆژ پێش ئێستا هۆشداریدا لە هاتنی شەپۆلێکی سەرما بۆ هەرێمی کوردستان، بەجۆرێک پێشبینی کراوە لە ناوچە شاخاویەکان بەفر ببارێت و لە رۆژی شەممەوە لە شارەکان باران بارین دەستپێبکات.

باری کەش و هەوا لە بەیانی زووی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ هەینی بەمجۆرەیە؛

هەولێر 5 پلەی سیلیزی

سلێمانی 3 پلەی سیلیزی

دهۆک 4 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە 6 پلەی سیلیزی

تاڤگەی شیوەڕەش لە حاجی ئۆمەران