سێ برا لە ماڵێک

ئه‌و گه‌نجه‌ى له‌ زێى گه‌وره‌ خنكا پێشتر دوو براى له سووتانى كارگەیه‌كی غاز گیانیان له‌ده‌ستدابوو

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ئه‌و گه‌نجه‌ى دوێنێ له‌ زێى گه‌وره‌ خنكا و ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ى دۆزرایه‌وه‌، دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر دوو براى له ‌ئه‌نجامى سووتانى كارگەی غازی نەورۆز له‌ سنوورى هه‌ولێر، گیانیان له‌ده‌ستدابوو

رووداوى سووتانى كارگه‌ى غازه‌كه‌  له‌ رێكه‌وتى 23.5.2024 روویدا، كارگه‌كه‌ لەسەر رێگای هه‌ولێر – قوشتەپە بوو، له‌ ئه‌نجامدا دوو كه‌س كه‌ برای یه‌كتری بوون به‌ناوه‌كانى (م. ر. ح) و (ا.ر.ح)، به‌هۆى زۆرى رێژه‌ى سووتانیان گیانیان له‌ده‌ست دا.

ئه‌وه‌ى دوێنێش له‌ ئاوى زێى گه‌وره‌ خنكا، به‌ناوى (ع.ر.ح) براى ئه‌م دوو كه‌سه‌ى سه‌ره‌وه‌یه‌ و ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د كه‌سی نزیكی بنه‌ماڵه‌كه‌یان ئه‌و زانیارییانه‌ى بۆ 964 پشتڕاست كرده‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ دواناوەندی قوچە بلباس پرسه‌نامه‌یه‌كی بۆ گیانله‌ده‌ستدانى (ع.ر.ح) بلاوكردووه‌ته‌وه‌، به‌وپێیه‌ى كه‌ قوتابی دواناوه‌ندییه‌كه‌یان بووه‌.

له‌ پرسه‌نامه‌كه‌دا كه‌ له‌ سۆشیاڵ میدیاى دواناوه‌ندى قۆچه‌بلیاس بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، كه‌ “دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا هەردوو قوتابی پێشووی قوتابخانەکەمان (م. ر. ح) و (ا.ر.ح) بەهۆی سووتانی کارگەی غاز، کۆچی دواییان کرد، دوێنێش برای سێیەمیان به‌ناوى (ع.ر.ح) لە کاتى مەلەکردن لە زێی ڪەڵەڪ خنکاوە.

(ع.ر.ح)ـی تەمەن 24 ساڵ دانیشتووی گوندی قوچە بڵباس دوێنی له‌كاتژمێر 4:00ـى عه‌سر لە زێی گەورە خنکا، ئەمڕۆش له‌كاتژمێر 11:30 خوله‌كی پێش نیوەڕۆ تەرمەکەی لەلایەن تیمی ژێرئاوی قه‌زاى خەبات دۆزرایەوە.

سێیەم بریندارى کارگەى غازى نەورۆز گیانى لەدەستدا

سێیەم بریندارى کارگەى غازى نەورۆز گیانى لەدەستدا