بەهۆی ئەوەی ناویان لە لیستی وانەبێژاندا نییە

بەشێك لە وانەبێژان گردبوونەوە

+964
محەمەد عەلی – پشدەر

ژمارەیەک لە مامۆستایانی وانەبێژ لەپشدەر لەبەردەم پەروەردەی پشدەر گردبونەتەوەو دڵێن ناومان لەلیستی وانەبێژاندا نییە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، هێمن عەلی، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بە 964ـی وت، بەشێک لە مامۆستایانی وانەبێژ ناویان لە لیستی وانەبێژاندا نییەو ناویان نەگەڕاوەتەوە، زیاتر لە 100مامۆستان لە قەزای پشدەر، داوای بەگرێبەست بوون دەکەن وەکو مامۆستاکانی دیکە، بێ خواستی خۆیان بەخشراون، سودمەند نەبوون لەو بڕیارە و ناڕازین، داواکارن لە لایەنی پەیوەندیدار کێشەکەیان بۆچارەسەر بکات.

سەبارەت بەم بابەتە مەحمود حسێن، بەڕێوەبەری پەروەردەی پشدەر قسەی بۆ 964 کرد و وتی، ”هیچ وانەبێژێک لە لیستی وانەبێژی لانەدراوە تەنها ئەولیستەی لە وەزارەتەوە گەڕاتەوە بۆلای ئێمە، لیستی وانەبێژانی پارساڵە، کە لەناوەندەکانی خوێندن دەوامیان کردووە.

وتیشی، ساڵانی 2021 تا 2023 ئەگەر وانەبێژێکمان دانابێت پێویستیمان پێبووە لەبەرئەوەی بۆشایی مامۆستامان هەبووە، بەهۆی ئەوەی بەشێک لە وانەبێژان مۆڵەتی دایکایەتی، نەخۆشی یان سەفەرییان کردووە، بەپێی رێنمایی وەزارەتی پەروەردەش ئەم وانەبێژە بەشخراوە.
رونیشیکردەوە، پڕۆسەی وانەبێژی و پڕۆسەیەکی بەردەوامە، بەهۆی سەفەرکردن و نەخۆشی و دایکایەتیەوە بەردەوام بۆشایی دروست دەبێت، ئەوانەشی کە بەم هۆیانەوە ناوەکانییان لادراوە دەتوانن بێنەوە ناو پڕۆسەکەوە..

لەکۆی 38 هەزار مامۆستای وانەبێژ لە کوردستان، 1000 مامۆستا زیاتر، ناویان لە لیستی بەگرێبەست بوونی وانەبێژاندا نیە، ئێستا ئەوانیش داوای بە گرێبەست بوون دەکەن و دەیانەوێت ناوەکانییان بگەڕێندرێتەوە ناو لیستەکان.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

داوای چارەسەرکردنی کێشەی وانەبێژان دەکرێت

داوای چارەسەرکردنی کێشەی وانەبێژان دەکرێت