لەلایەن غەواسێکی خۆبەخشەوە

تەرمی ئەو گەنجەی دوێنێ خنکا دۆزرایەوە

+964

ئارام ئەبوزێد – هەولێر

تەرمی ئەو گەنجە لەلایەن غەواسێکی خۆبەخشەوە دۆزرایەوە، کە دوێنێ لە دەڤەری زرارەتی خنکابوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 29.8.2024 تەرمی گەنجەکە دۆزرایەوە، دوای ئەوەی دوێنێ لەگەڵ هاوڕێکانی دوای گەڕانەوەی لە کار چوونەتە سەر زێی گەورە بە مەبەستی پشوودان، گەنجەکە ناوی عەلی رەجەب و تەمەنی 24 ساڵ بووە مەلەوانی باش نەزانیوە وخنکاوە.

هەکار عەزیز، دانیشتووی گوندی مەنداوەیە بە 964ـی وت، “دوای گەڕانێکی زۆر ئەمڕۆ کاتژمیر 11:30 خولەک تەرمەکە دۆزرایەوە.”

وتیشی، ”لە دوێنێ ئێوارەوە گەڕان بەردەوامبوو، بەڵام شەو بەهۆی ساردی و تاریکی لە گەڕان وەستان، زانا غەواس خۆبەخشانە هاتووە بۆ دۆزینەوەی و بە ماوەی کەمتر لە کاتژمێرێک تەرمەکەی دۆزیەوەتەوە.”

“تەنها نزیکەی 60 مەترێک لە شوێنی خنکانەکەی دوور کەوتبووەوە، چونکە ئەم شوێنە ئاوەکەی مەنگە زۆر قوڵە.” هەکار عەزیز وای وت.

ئەم شوێنەی گەنجەکە مەلەوانی تێدا کردووە شوێنێکی زۆر قوڵ بووە و ئاوێکی مەنگی هەبووە، کە دەکەوێتە نزیک گوندی مەنداوە دەڤەری زرارەتی.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

تەرمی ئەو دوو خوشکەی خنکان دۆزرایەوە

تەرمی ئەو دوو خوشکەی خنکان دۆزرایەوە