ژمارەیان 850 تایەیە

هاتوچۆی سلێمانی تایەی کۆن دەفرۆشێت

+964

توانا نەقی

لە زیادکردنێکی ئاشکرادا هاتوچۆی سلێمانی ژمارەیەکی زۆر تایەی کۆنی ئۆتۆمبێل دەفرۆشێت و دەلێت هەر کەسێک ئارەزووی کڕینی هەیە سەردانیان بکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، هەڵدەستن فرۆشتنی بڕی 850 تایەی کۆن بە موزایەدە.

دەشڵێت، هەرلایەنێک ئارەزویی کڕینی ئەو تایانەی هەیە دەتوانن لە رۆژی 3.9.2024 کە دەکاتە رۆژی سێشەممەی داهاتوو سەردانیان بکەن.

هاتوچۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، سەردانی گەراجی دەستبەسەرداگرتن بکەن لەپشتی کارگەی درومان لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی لەکاتژمێر 10:00ـی سەر لەبەیانی بەمەبەستی ئامادەبوون لە زیادکردنە ئاشکراکەدا.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم 43 ئۆتۆمبێل دەفرۆشێت

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم 43 ئۆتۆمبێل دەفرۆشێت