لە چەندین گەڕەکەوە

دەنگێکی بەهێز لە کەرکوک بیستراوە

+964

کاروان ساڵحی – کەرکوک

دەنگێکی بەهێز لە کەرکوک بیستراوە و بەشێک لە گەڕەکەکان و نزیک فڕۆکەخانەش هەستیان بەو دەنگە کردووە.

پەیامنێری 964 زانیاری ئەوەی لایە، کە لە هەریەک لە گەڕەکەکانی شۆڕیجە، ئیسکان و رەحیماوا و گەڕەکی تسعین کە فڕۆکەخانەی لێیە دەنگەگە بیستراوە.

بە پێی ئەو ڤیدیۆیانەی بڵاوکراونەتەوە تەنێکی گەورە لە ئاسمانەوە بە تۆپەڵێک ئاگرەوە دەکەوێتە خوارەوە و دوکەڵێکی زۆری هەیە.

سەرچاوەیەک لە هەواڵگری عێراقی لە کەرکوک بە 964ـی وت، ئەوان لێکۆڵینەوەکانیان دەست پێکردووە، ئەوە تا ئێستا زانیارییە لایان و یەکلا نەبووەتەوە خستنە خوارەوەی درۆنێکە پێش ئەوەی ئامانجەکەی بپێکێت

زانیاری دێت…