هۆکارەکەی چییە؟

نرخی خانووبەرە بەشێوەیەکی بەرچاو لە خورماتوو بەرزبووەتەوە

+964

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

ماوەیەکە نرخی خانووبەرە لە قەزای دوزخورماتوو بەرزبووەتەوە و شارەوانی قەزاکەش هۆکارەکەی بۆ زۆربوونی رێژەی خزمەتگوزاری و ئەمنیەتی ئەو شارە دەگەڕێنێتەوە.

پێشتر خەڵکێکی زۆری ئەو قەزایە خانووەکانیان دەفرۆشت و روویان لە شارەکانی دیکە دەکرد، ئەوەش هۆکارێک بووە بۆ ئەوەی کە نرخی خانووبەرە داببەزێت.

مەرعی رەشید بیاتی، بەڕێوەبەری شارەوانی خورماتوو بە 964ـی وت، “لەرابردوودا ھاوڵاتیان بەھۆی نەبوونی خزمەتگوزاریەوە کە رێژەکەی 15% بوو خانووەکانیان ھەرزان فرۆش دەکرد و دەڕۆشتنە شارەکانی دیکە، بەڵام ئێستا چونکە رێژەی خزمەتگوزاری لەھەموو بوارەکان گەیشتووەتە  زیاتر لە %80 وایکردووە نرخی خانووبەرە لەقەزاکەدا بەرزبێتەوە، بەجۆرێک نرخی ھەر خانوویەک سێ بۆ چوار ھێندە بەرزبووەتەوە.

دەشڵێت، پرۆژەکان بەردەوامە و دەیانەوێت رێژەی خزمەتگوزاری بگاتە نزیک %95 لە قەزاکەدا و ھۆکارێکی دیکە کە بووەتە ھۆی گرانبوونی خانووبەرە، بەھۆی ئەمنیەت و ئاسایشی شارەکەوەیە کە رێژەی تاوانکاری زۆر زۆر کەمبووەتەوە لە چاو ساڵانی رابردوودا، لەئێستادا ھاوڵاتیانی ھەرسێ نەتەوەکە بەیەک رووحیەت ھەوڵدەدەن لەپێناو پاراستنی شارەکەدا.

دوزخورماتوو دەکەوێتە نێوان قەزای کفری و قەزای داقوقەوە و لە رووی ئیدارییەوە سەربە پارێزگای سەڵاحەدینە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

هەوڵی دابینکردنی پارە بۆ قوتابخانە تەواونەکراوەکانی د...

هەوڵی دابینکردنی پارە بۆ قوتابخانە تەواونەکراوەکانی دوزخورماتوو دەدرێ