چی پێویستە؟

کەمئەندامە بێ کۆدەکانی شارەزوور بچن بایۆمەتری بکەن

+964

بڕوا مەجید – شارەزوور

تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی، مەبەستیەتی هەموو ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی کە هاوکاری کەمئەندامی وەردەگرن لە شارەزوور،  سەردانیان بکەن و کۆدی بایۆمەتری لەگەڵ خۆیان ببەن.

ئەوانەشی کۆدی بایۆمەتریان نییە کارتی نیشتیمانی و ناسنامەی کەمئەندامی بهێنن بەمەبەستی دروستکردنی کۆدی بایۆمەتری، تۆمارەکردنەکە لەم قۆناغەدا کەمئەندامانی جۆری شیزۆفرینیا، بیرکۆڵ، ئۆتیزم، داون، شەلەل داماخ ناگرێتەوە.

دەشتی عومەر،بەرپرسی سەنتەری چالاکی و پاراستنی منداڵانی شارەزوور، بۆ 964 وتی، “لە قۆناغی سەرەتادا  ئەو هاوڵاتییە خاوەن پێداویستیە تایبەتانەی کۆدی بایۆمەتریان نییە یان ونیان کردووە فۆڕمیان بۆ پڕ دەکرێتەوە و دەچنە بانکی سەیدسادق کۆدی بایۆمەتریان بۆ دروست دەکرێت، هەموو ئەو خاوەن پێداویستیە تایبەتانەی لەجۆری (شیزۆفرینیا ،بیرکۆڵ، ئۆتیزم، داون، شەلەل داماخ)ن بەمەبەستی هێنانەوەی کۆدی بایۆمەتری و دروستکردنی کۆدی بایۆمەتری سەردانمان مەکەن تا ئاگاداردەکرێنەوە”.

دەشتی عومەر، وتیشی، “پێویستە ئەو هاوڵاتییانەی سەردانیان دەکەن بۆ کۆدی بایۆمەتری پێداویستیەکانی کۆپی(هەویەی کەمئەندامی و کارتی نیشتیمانی و کۆدی بایۆمەتری)پێکەوە لەسەر یەک لاپەڕە پێبێت، ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی هاوکارییەکە چووەتە سەر موچەکانیان، لە فەرمانگەکان و کارمەندن یان مامۆستان پێویست ناکات سەردان بکەن”.

سەرجەم ئەو هاوڵاتیە خاوەن پێداویستیە تایبەت و کەمئەندامانەی لەسنووری قەزای شارەزوور، موچە وەردەگرن پێویستە سەردانی سەنتەری چالاکی و پاراستنی منداڵانی شارەزوور بکەن لە شارەزوور، هەر هاوڵاتییەکی خاوەن پێداویستی تایبەت سەردان نەکات هاوکارییەکەی رادەگیرێت”، دەشتی عومەر وای وت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

12 ساڵە کەمئەندامان تۆمار نەکراون

12 ساڵە کەمئەندامان تۆمار نەکراون