ته‌ندروستیى كۆیه‌: ئێمه‌ش نیمانه‌

نه‌خۆشخانه‌ى گشتیى ته‌قته‌ق كه‌موكوڕى له‌ دوو جۆر ده‌رمان هه‌یه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

نه‌خۆشخانه‌ى گشتیى ته‌قته‌ق ده‌ڵێت، به‌م دواییانه‌ بڕێكی زۆر ده‌رمانیان له‌لایه‌ن ته‌ندروستیی كۆیه‌ بۆ هاتووه،‌ به‌ڵام ئاماژه‌ به‌ چه‌ند جۆرێك ده‌رمانى پێویست ده‌كات، كه‌ له‌ كۆگاى نه‌خۆشخانه‌كه‌ نیانه‌، ته‌ندروستیى كۆیه‌ش ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ى ئه‌وان داوای ده‌كه‌ن لاى ئێمه‌ش نییه‌.

نه‌خۆشخانه‌كه‌ له‌ فه‌یسبووكه‌كه‌یان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌م رۆژانه‌ بڕێکی باش لە دەرمانی هەمەجۆر و پێداویستی  پزیشکیان بۆ دابینکراوه‌، به‌ڵام كه‌موكوڕییان له‌ دوو جۆر ده‌رمان هه‌یه‌، كه‌ پێویستى رۆژانه‌ن بۆ هاوڵاتیانى سنوورى ناحیه‌كه‌یان.

ئه‌و دوو جۆره‌ ده‌رمانه‌ى له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌دا نین، بریتیین له‌ حه‌بی پاراسیتامۆڵ و بوتڵى قه‌نانى پاراسیتامۆڵ.

د. شیروان جه‌لال، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ته‌ندروستیى كۆیه‌ به‌ 964ـى راگه‌یاند، ئه‌و دوو جۆره‌ ده‌رمانه‌ى ئه‌وان باسی ده‌كه‌ن له‌ ته‌واوى سنوورى كۆیه‌دا نییه‌، ئه‌گه‌ر هه‌شبێت رێژه‌یه‌كی كه‌مه‌.

وتیشی “ئه‌م دوو جۆره‌ ده‌رمانه‌ به‌ به‌رده‌وامى بۆ تووشبوانى په‌تا، به‌ تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ى تووشی سكچوون ده‌بن، به‌كارده‌هێندرێت و ئه‌مه‌ش هۆكارى سه‌ره‌كیى كه‌مبوون و نه‌بوونیه‌تى”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، هه‌وڵى به‌رده‌وامیان داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م دوو جۆره‌ ده‌رمانه‌ش بۆ سنووره‌كه‌یان دابین بکەن.

له‌ هه‌ولێر چه‌ند رێنماییه‌ك له‌باره‌ى سكچوونى توو...

له‌ هه‌ولێر چه‌ند رێنماییه‌ك له‌باره‌ى سكچوونى تووند بڵاوده‌كرێته‌وه‌