95%ـی کارەکانی تەواو بووە
وێستگەی نوێی کارەبای 132 کەی ڤی کەلار خەریکە تەواو دەبێت
+964
توانا نەقی
وێستگەی نوێی کارەبای 132 کەی ڤی کەلار لە تەواو بوون نزیک بووەتەوە و بە قسەی بەرپرسانی کارەبا گۆڕانکارییەکی باش لە دۆخی کارەبای گەرمیان دروست دەکات و دوو ناحیەش دەبوژێنێتەوە.
پرۆژەکە بە رێژەی زیاتر لە 95%ـی کارەکانی تەواو بووە و وتەبێژی کارەبای گەرمیانیش دەڵێت، تەنیا هەندێک کاری تەکنیکی ماوە ئەویش تا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو تەواو دەبێت.
ئالان ئەرکان وتەبێژی کارەبای گەرمیان بە 964ـی وت، بە تەواوبوونی ئەو پرۆژەیە بەشێکی زۆر لە کێشەکانی کارەبا چارەسەر دەبێت و کارەکانیشی تەواو بووە جگە لە هەندێک کاری تەکنیکی کە چاوەڕێ دەکەن تا ناوەڕاستی مانگی 9 تەواو ببێت و بکەوێتە کار.
وتیشی، بە کەوتنەکاری ئەو وێستگەیە هەردوو وێسگەی مۆبایل و 33 کەی ڤی کەلار دەبەخشرێتە ناحیەکانی نەوجول و پێباز و ئەوانیش کێشەی کارەبایان چارسەر دەبێت.
تێچووی دروستکردنی ئەو وێستگەیە پێکهاتووە لە 21 ملیار دینار و دەکەوێتە نزیک زانکۆی گەرمیان لە کەلار.