تا کەی بەردەوامە؟

شارەوانی سلێمانی بەداشکاندنەوە قەرزەکانتان وەردەگرێتەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

شارەوانی سلێمانی، بڕیاری داشکاندن بۆ رێژەی 20%ی قەرزی خۆڵ و خاشاک جێبەجێ دەکات و وتەبێژەکەی بە 964 ی وت، ” تاکۆتایی ئەمساڵ داشکاندنەکە بەردەوامدەبێ”.

ئەو خاوەن خانوو، ناوچە بازرگانی، نەخۆشخانە، ئۆتێل و پێشانگەیانەی قەرزیان لەلایە، دەتوانن قەرزەکانیان بە سەردانێکی شارەوانی پاکتاو بکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە 27.8.2024، زەردەشت رەفیق، وتەبێژی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بە 964ی وت، “پاکتاوکردنی قەرزەکان لە باڵەخانەی سەرۆکایەتی شارەوانی و بە پێبوونی وەسڵی قەرز و ئامادەی خاوەن خانوو یان خاوەن کار دەبێت”.

ئەوانەی دەچن، ئەگەر یەک ملیۆن دینار قەرزدار بن ئەوا 800 هەزار دینار وەک قەرز دەدەنەوە، وتەبێژەکەی شارەوانی بە 964ی وت، “قەرزی خۆڵ و خاشاک تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێ”.

وتەبێژی شارەوانییەکە داتایەکی لەلا نەبوو کە چەندە خەڵک و خاوەنکار قەرزدارییانن، بەڵام وتی، “داشکاندنەکە، خاوەنى خانووى نیشتەجێ یان باڵەخانەى بازرگانى، سەرجەم نەخۆشخانە تایبەتەکان و ئوتێلەکان و پیشانگاکان دەگرێتەوە، ئەوەش رێژەیەکی بەرزە لە قەرز هەروەها لێ خۆشبوون دەکات”.

پێشتر، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد، لە ناویاندا داشکاندنی 20% لە پارەی کرێی ئاو و کارەبای کەڵەکەبوو لەسەر هاووڵاتییان، هەروەها لەگەڵ داشکاندنی 20% لە بڕی پارەی رسومات و کرێی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، کە دەکەوێتە ئەستۆی کاسبکاران و پیشەوەران.

داشکاندنی قەرزی ئاو 260 ملیار دینار پارەی بۆ خەڵک گەڕاند...

داشکاندنی قەرزی ئاو 260 ملیار دینار پارەی بۆ خەڵک گەڕاندووەتەوە

ماوەی داشکاندنی پارەی کارەبا درێژکرایەوە

ماوەی داشکاندنی پارەی کارەبا درێژکرایەوە