لۆگۆی وەزارەتی کارەبا. 964+
بە رێژەی 20%
ماوەی داشکاندنی پارەی کارەبا درێژکرایەوە
964+
پەروەر خۆشناو
داشکاندنی 20%ـی قەرزی کەڵەکەبووی پارەی کارەبای هاووڵاتیان تاوەکو مانگێک درێژ کرایەوە.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، ” بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری داشکاندنی کرێی کەڵەکەبووی کارەبا، تاوەکو31.7.2024 درێژکرایەوە”
لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا، ئەمە چوارەمین جارە حکومەتی هەرێمی کوردستان داشکاندنی قەرزی کارەبا رابگەیێنێت.