"بووراوەتەوە"

لە بارزان مێرمنداڵێک خنکا

964+

ئاکام غەفور-سۆران

لە رووباری رێزان لە دەڤەری بارزان مێرمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵ خنکا.

روداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ 26.8.2024 بووە و مێرمنداڵەکە لە گوندی ئێروانی دەڤەری بارزان دەکەوێتە نێو ئاو و  دەخنکێت، دواتر تەرمەکەی دەرهێندراوەتەوە.

رەوەند هاودیانی وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران، بە 964ـی وت،”مێرمنداڵەکە تەمەنی 15 ساڵ بووە و خەڵکی دەڤەری بارزانە”.

وتیشی، “روداوەکە بەم جۆرەیە بووە کە ئەو مێرمنداڵە نەخۆشی پەرکەمی هەبووە و بووراوەتەوە و کەوتووەتە نێو ئاوەکە.”

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 14 کەس لە چەم و روبارەکانی سنوری سۆران خنکاون کە هەشت کەسیان تەمەنیان لە خوار 15 ساڵەوە بووە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

تەرمی ئەو دوو خوشکەی خنکان دۆزرایەوە

تەرمی ئەو دوو خوشکەی خنکان دۆزرایەوە