بۆ حەجی ساڵی 2025
تیروپشک بۆ ناوی حاجیانی هەرێم دەکرێت
توانا نەقی
بە بڕیاری وەزارەتی ئەوقافی هەرێم دەست دەکرێت بە تیروپشک بۆ ناوی حاجیانی کوردستان بۆساڵی 2025.
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان بە نوسراوی فەرمی ژمارە 153 رێکەوتی 25.8.2024 بڕیاریدا دەست دەکەن بە تیروپشک بۆ ناوی حاجیانی هەرێمی کوردستان بۆ وەرزی حەجی ساڵی 2025.
کاروان ستونی وتەبێژی فەرمی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، ئەو کەسانەی لە ساڵی 2017ـەوە ناویان نوسیوە تا ساڵی 2024 ناویان بۆ حەجی ساڵی داهاتوو دەخرێتە تیروپشکەوە.
وتیشی، ئێستا ئامادەکاری دەکەن بۆ تیروپشکەکە لە نزیکترین کاتدا دەسپێدەکەن و ئەویش رادەگەیەنن.
سەبارەت بە چوون بۆ حەج بە قاچاخ کە ئەمساڵ زۆر حاڵەت هەبووە کاروان ستوونی ئاماژەی بەوەکرد، رێکارەکانیان تووند کردووە و 91 کۆمپانیای بواری حەج و عومرە بە بڕیاری فەرمی کارەکانیان راگیراوە هەتا کەیسەکانیان یەکلا نەبێتەوە بۆیان نییە کاربکەن.