لە رۆژهەڵاتی کوردستان

هۆشداری لە بارانی بەلێزمە و دروستبوونی لافاو دەدرێت

964+

شۆڕش قادری

لە بەشێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هۆشداری لە بارانی بەلێزمە و دروستبوونی لافاو دەدرێت.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنای ئێران لە زاری بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی پارێزگای ورمێ بڵاویکردووەتەوە، “بە پێی پێشبینییەکانیان، لە سبەینێ یەکشەممەوە 25.8.2024 شەپۆلێکی باران بارین ناوچەکانی باکووری ورمێ دەگرێتەوە و لە هەندێک شوێن لێزمەباران دەبێت و بایەکی توند و خۆڵبارینیشی لەگەڵدا دەبێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر هەیە، بەهۆی گیرانی ئاوەڕۆکان لە سەنتەری شارەکان و بەرزبوونەوەی ئاوی روبارەکان، لە چەند ناوچەیەک لافاو دروست ببێت.

یاسر ئەشتاد لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی ورمێ دەڵێت، “شەپۆلەکە هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت و تا رۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت”.

لە چەند رۆژی رابردوودا شەپۆلێکی باران بارین پارێزگای فارس و ناوچەکانی باشووری ئێرانی گرتەوە و بەهۆیەوە لافاو لە چەند شوێنێک دروست بوو.

چڕینی لاوک و سروشتی مەرگەوڕی ورمێ تێکەڵ بەیەک بوون

چڕینی لاوک و سروشتی مەرگەوڕی ورمێ تێکەڵ بەیەک بوون

دەریاچەی ورمێ هەناسەی لێبڕا

دەریاچەی ورمێ هەناسەی لێبڕا