ئاوەکەی بۆ خواردنەوە بکوڵێنن
لانی کەم شەش مانگ جارێک تانکی سەربان بشۆن
964+
ئەحمەد مستەفا
خۆپاراستنی سلێمانی رێنمایی تەندروستی بۆ خۆپاراستن لە كۆلێرا بڵاو کردووەتەوە و داوا دەکات، “تانکی سەربانی ماڵان، بەلایەنی کەمەوە شەش مانگ جارێک بشۆردرێت و پاک بکرێتەوە”.
لە راگەیەندراوێکدا، ئەمڕۆ شەممە 24.8.2024 بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، “پێویستە بە بەردەوامی تانكی ئاوی خواردنەوە پاك بكرێتەوە، بە لایەنی كەمەوە شەش مانگ جارێ”.
ئاماژەی بەوەشکردووە،”بە شێوەیەكی باش سەریان داپۆشراو بێت و گەر بۆ خواردنەوە بەكارهێنرا بكوڵێنرێت و سارد بكرێتەوە پاشان بخورێتەوە”.
پێشتر، خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی پەیامی لیژنه‌ى خۆپارێزى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بۆ په‌تاى سكچوون و رشانه‌وەی لە بەڕێوەبەرایەتییەکەی بڵاوکردەوە، تێیدا چوار رێنماییان وەک حاڵەتی پێویست بۆ خەڵک داوا کردبوو؛
لیژنەکە دەڵێت: هاوڵاتییان پێویسته؛
• تانكى ئاوى خواردنه‌وه‌ى ماڵه‌كانتان پاك بكه‌نه‌وه لایه‌نى كه‌م به شه‌ش مانگ جارێك وه ده‌بێت به‌رده‌وام سه‌رداپۆشراوبێت.
• پێویسته سه‌وزه‌و میوه به‌باشى بشۆرێته‌وه به مادده‌ى په‌رمه‌نگه‌ناتى پۆتاسیۆم یان به خوێ یان هه‌ر پاكژكه‌ره‌وه‌یه‌كى تر پاشان ئاوێكى زۆرى پێدابكه.
• خواردنى سه‌ر عه‌ره‌بانه‌و ده‌ست گێره‌كان مه‌خۆن بۆ پاراستنتان له نه‌خۆشى.
• دڵنیابه له‌سه‌رچاوه‌ى ئاوى خواردنه‌وه ته‌نیا ئاوى به‌لوعه یان بوتڵ كراوى كارگه‌كان به‌كاربهێنه بۆ خواردنه‌وه ئه‌گه‌ر ئاوى بیرت به‌كارهێنا به‌باشى بیكۆڵێنه پاشان به‌كارى بهێنه.