سنووری ئامێدی

گوللەتۆپێک لەسەر شەقامی گشتی کەوتەخوارەوە

+964

هێڤی دێوالی-دهۆک

گولـلەتۆپێک لە رێگای گشتیی نێوان سەنتەری قەزای ئامێدی بۆ ناحیەی دێرەلوک کەوتە خوارەوە، موختاری گوندی بەرچیش دەڵێت هیچ زیانی گیانی نەبووە.

ئەمڕۆ شەممە2024.8.24، لە کاتژمێر نزیکی 1:30 لە گوندی بەرچی، خەڵکی گوندەکە گوێیان لە دەنگێکی بەرز بوو، کاتێک گولـلەتۆپێک، كە پێدەچێت لە لایەن توركیاوە ئاراستە كرابێت، لەسەر رێگای سەرەکیی ناو گوندەکە لە بەردەم ئۆتۆمبێلێک كەوتە خوارەوە، کە ژمارەیەك گەشتیاری عەرەبی هەڵگرتبوو.

ناجی نهێلی، موختاری گوندی بەرچی لە سنووری ناحیەی دێرەلوک بە 964ـی وت، گوێمان لە دەنگێکی بەرز بوو و نەمانتوانی دەربچین، کە گولـلەتۆپێک لە شەقامی سەرەکیدا کەوتەخوارەوە.

وتیشی، “هیچ زیانیکی گیانی نەبوو، بەڵام گولـلەتۆپەکە کەوتووەتە بەردەم ئۆتۆمبێلێکی گەشتیاران و زۆر ترساون، تەنیا زیانی بە رێگاکە گەیاندووە، ئێستاش رێگاكە هاتوچۆی تێدا ئاسایی بووتەوە”.

هەروەها موختاری گوندەكە دەڵێت، نازانن گولـلەتۆپەكە لە لایەن كێیەوە ئاراستە كراوە، بەڵام ئاماژەی بەوەدا، چەند رۆژێكە شەڕ و هێرشەكان لە نێوان سوپای توركیا و پەكەكە چڕبووەتەوە.

گوندی بەرچی دەکەوێتە سنووری ناحیەی دێرەلۆک لە قەزای ئامێدی، زیاتر لە 120 ماڵ تییدا دەژین.

ئەمساڵ بە تایبەتی لە مانگی نیسانەوە، توركیا ئۆپەراستنێكی سەربازی لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان دەستپێكردووە و تۆپ و درۆن و هێرشی سەربازی رووبەڕووی گەریلاكانی پەكەكە بووەتەوە، ئەم شەڕ و هێرشانەش زیانی گیانی و مادیی زۆری بە چەندین ناوچەی كوردستان گەیاندووە، بە تایبەتیش ناوچەی ئامێدی و سنووری پارێزگای دهۆك.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

جارێکی دیکە دەنگی تەقوتۆق لە گوندەکانی ئامێدی دەبیستر...

جارێکی دیکە دەنگی تەقوتۆق لە گوندەکانی ئامێدی دەبیسترێت