9 فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە

پۆلیسی كەركوك بە جلی مەدەنی داواکراوێکی “مەترسیدار”یان قۆڵبەست كرد

964+
ئەحمەد مستەفا

پۆلیسی کەرکوک داواکراوێکی “مەترسیدار”ی دەستگیرکرد، پەیوەست بە دۆسییەکانی وەرگرتنی پارە و کوشتن و ماددەی هۆشبەر نۆ فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.

لەلایەن پۆلیسەکانی بنکەی پۆلیسی ئازادی شاری کەرکوک، داواکراوەکە دەستگیرکراوە.

ئەمڕۆ شەممە 24.8.2024، پۆلیسی کەرکوک لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، “بە پشتبەستن بە زانیاریی دروست لە بەردەستی بنکەی پۆلیسی ئازادی سەر بە بەشی پۆلیسی ناوەندی کەرکوک، سەبارەت بە بوونی تۆمەتبارێکی (مەترسیدار و داواکراو) لە کەیسەکانی پەیوەست بە وەرگرتنی پارە و کوشتن و مادەی هۆشبەر توانراوە داواکراوەکە دەستگیربکرێ”.

داواکراوەکە، فەرمانی دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوە لە چەند بنکەیەکی جیاواز لە دژی هەیە، کە کۆی گشتی 9 فەرمانی دەستگیرکردنە، هێزێک لەژێر چاودێری راستەوخۆی فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک، چاودێری دۆخەکەیان کردووە تا چوون بۆی و بە جلوبەرگی مەدەنییەوە دەستگیریان کردووە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی پۆلیس، بەدواداچوون بۆ شوێنی تۆمەتبارەکە بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام بووە، کاتێکیش دەستگیرکراوە، دەست بەسەر چەکی جۆراوجۆردا گیراوە کە لە بەردەست داواکراوەکە بووە، “رێوشوێنی یاسایی پێویست لە دژی گیراوەتەبەر تا بەپێی یاسا سزای دادپەروەرانەی بەسەردا جێبەجێ دەکرێت”.

لە رووداوەکەی رێگەی کەرکوک پێنج کەس گیانیان لە دەستداو...

لە رووداوەکەی رێگەی کەرکوک پێنج کەس گیانیان لە دەستداوەو دوانیش بریندارن