هەموویان کوژران

 سوپاى عێراق بە فڕۆکەیەکى جیاواز مۆڵگەیەکى داعشى وێران کرد

964+

سیروان خورشید- خورماتوو

جیاواز لەهێڕشەکانی رابردوو، ئەمجارەیان سوپای عێراق فڕۆکەی پێشکەوتوویی “سزنا کەرەڤان”ـی بەکارهێنا بۆ هێڕشکردنە سەر مۆڵگەو حەشارگەکانی داعش لەسنووری خورماتوو.

ئەمڕۆ شەممە 2024.8.24، لەهێڕشێکی ئاسمانی سوپای عێراقدا بۆ سەر مۆڵگەو حەشارگەکانی چەکدارانی رێکخراوی داعش لە رۆژ ئاوای قەزای خورماتوو، ژمارەیەک چەکداری داعش کوژران.

عەلی حوسێنی، وتەبێژی میحوەری باکوری سەڵاحەدین بە 964ـی وت، لەهێڕشەکەدا چەندین مۆڵگەی چەکدارانی داعش کراونەتە ئامانج کە چەکدارەکان وەکو حەشارگە بەکاریان دەهێنا و بۆردومانەکەش ئامانجی خۆی پێکاووە.

وتیشی،”سەرجەم چەکداران کە لەنێو مۆڵگەکەدا خۆیان حەشاردابوو کوژراون و هێزێکی سوپای عێراقیش بەپیادە بەرەو شوێنی بۆردومانەکە رۆشتوون بۆ دەرهێنانی تەرمی ئەو چەکدارانەو ناسینەوەی ناسنامەکانیان”.

“لەماوەی ئەم هەفتەیەدا، ئەمە سێهەم هێڕشی ئاسمانی سوپای عێڕاقە دەکرێتە سەر چەکدارانی سەر بە رێکخراوی داعش، لە نێوان سنوری هەردوو خورماتوو – حەمرین”.، عەلى حوسێنى واى وت.

بەرەبەیانی پێنجشەممەى رابردووش، لەزنجیرە چیای حەمرین لەلایەن فرۆکەی f16ـی عێراقەوە مۆڵگەیەکی داعش بۆردوومان کرا و ژمارەیەک چەکدارى پاڕاگەندەى داعش کە لە ناو مۆڵگەکەدا بوون کوژران.

فرۆکەی سیزنا 208 کەرەڤان، فڕۆکەیەکی ئەمریکیەو لەلایەن هاوپەیمانانەوە دراوە بە سوپای عێراق و تایەتمەندی ئەم فڕۆکەیە ئەوەیە یەک بزوێنەری تۆڕبینی هەیە و بەفڕۆکەیەکی توندوتیژ دادەنرێت و  توانای 675 ئەسپی هەیە و نۆ سەرنشین لەخۆ دەگرێت.

 سوپاى عێراق بە فڕۆکەیەکى جیاواز مۆڵگەیەکى داعشى وێران کرد

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

سوپای عێراق هێرشی کردە سەر مۆڵگەیەکی رێکخراوی داعش و م...

سوپای عێراق هێرشی کردە سەر مۆڵگەیەکی رێکخراوی داعش و مەفرەزەیەکی لەناوبردن

ژمارەیەک چەکدار سەنگەرێکی چۆڵکراوی پێشمەرگە وەک مۆڵگە...

ژمارەیەک چەکدار سەنگەرێکی چۆڵکراوی پێشمەرگە وەک مۆڵگە بەکاردەهێنن