چەمچەماڵ

لە رووداوێکى هاتوچۆدا پێنج کەس بریندار بوون

964+

وریا فەتاح

کەمێک پێش ئێستا، پێنج بریندارى رووداوێکى هاتوچۆ گەیەنراونەتە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى چەمچەماڵ، وتەبێژى تەندروستیى شارەکەش دەڵێت، سەرجەمیان لە رەگەزى نێرن.

شەریف رەحیم، جێگرى بەڕێوەبەرى تەندروستیى چەمچەماڵ بە 964ـى وت، کەمێک لەمەوبەر لە نزیک بەرزاییەکانى بانى مەقان لە نێوان چەمچەماڵ و قەرەهەنجیر رووداوێکى هاتوچۆ روویداوە و دوو تیمیان بریندارەکانیان بۆ نەخۆشخانەى فریاکەوتن هێناون.

وەک باسى دەکات، پێنج کەس بریندارن و تەندروسستیان جێگیرە و پێویست بەوە ناکات بنێردرێن بۆ سلێمانى.

“سەرجەم بریندارەکان لە رەگەزى نێرن و کوردن”، شەریف رەحیم واى وت.

هەرچەندە جێگرى بەڕێوەبەرى تەندروستیى چەمچەماڵ نەیزانى جۆرى رووداوەکە وەرگەڕان بووە یان پێکدادان، بەڵام بەپێى زانیارییەک کە 964 نەیتوانیوە بە تەواوەتى پشتڕاستى بکاتەوە رووداوەکە لە جۆرى وەرگەڕان بووە.

پیک ئەپێک دوو رووداوى هاتوچۆى دروستکرد

پیک ئەپێک دوو رووداوى هاتوچۆى دروستکرد