ئەم بەیانییە

ئاگرەكەی چیای سەفین كۆنتڕۆڵ كرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەو ئاگرەی شەوی رابردوو لە چیای سەفین كەوتەوە، ئەم بەیانییە لە لایەن بەرگریی شارستانییەوە كۆنتڕۆڵ كرا.

ئاگرەكە شەوی رابردوو دەروبەری كاتژمێر 08:00 كەوتەوە، كە دیوی ئاقوبانی گرتبووەوە.

موقەدەم شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئەمڕۆ شەممە 24.8.2024 بە تۆڕی 964ی راگەیاند، ئاگرەكە بەیانیی ئەمڕۆ كاتژمێر 8:30 كۆنتڕۆل كرا و شەش تیمی بەرگریی شارستانیی هەولێر بەشدارییان كرد.

وتیشی، “بەداخەوە ئاگرەكە زیانی زۆری گەیاند و نزیكەی 75 دۆنم دار و درەختی سەر چیاكە سووتا”.

سەبارەت بە هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە، موقەدەم شاخەوان سەعید وتی، “هێشتا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە دیار نییە”.

دوای نۆ کاتژمێر ئاگرەکەی چیای زۆزک کۆنتڕۆڵ کرا

دوای نۆ کاتژمێر ئاگرەکەی چیای زۆزک کۆنتڕۆڵ کرا