لە رێگاى سەیدسادق بۆ هەڵەبجە

بەهۆی بۆردومانەکەوە دوو دوکارمەندى ژنى ستێرک تیڤى گیانیان لەدەست داوە

+964
دیلان محەمەد – سلێمانی

لەسەر رێگای سەیدسادق- هەڵەبجە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت کە سێ کەسی تێدابووە لەلایەن درۆنەوە بە ئامانجگیراوە و بەهۆیەوە دوو کەس ژیانیان لەدەست داوە و یەکێک بریندارە.

تەرمەکان رەوانەى پزیشکى دادى سلێمانى کراون و توێکارى پزیشکیان بۆ دەکرێت.

بەپێى راگەیەندراوى کۆمپانیاى چەتر کە خاوەندارێتى لە کەناڵى ستێرک تیڤى نزیک لە پەکەکە دەکات، ئەوانەى بە ئامانجگیراون کارمەندى ئەوانن و بۆ گەشت و سەیران روویان لە ناوچەکە کردووە.

ئاشکراشى کردووە، دوو ئۆتۆمبێل بوون و دانەیەکیان بە ئامانجگیراوە.

پێداچوونەوە: ژووری هەواڵ

سوپاى تورکیا هەشت جار بۆردومانى هەرێمى کوردستانى کردو...

سوپاى تورکیا هەشت جار بۆردومانى هەرێمى کوردستانى کردووە