سێ رۆژی تر چلەی هاوین کۆتایی دێت
بە حیساباتی فەلەکی ئەمساڵ هاوین درێژترین و زستان کورتترین وەرزە
964+
ژووری هەواڵ
لە رووی فەلەکییەوە رۆژی یەکشەممە 22ی ئەیلول هاوین ماڵئاوایی دەکات و پاییز دەست پێدەکات، ئیتر هەموو بەشەکانی زەوی وەک یەک رووناکی و تاریکییان بەسەردا دابەش دەبێت.
سەرەتای پایز هاوسەنگی لەسەر هەموو گۆی زەوی دروست دەبێت، ئیتر وردە وردە نیوەی سەرەی گۆی زەوی کەشی پایزە بەخۆوە دەبینێت و نیوەی خوارەوەش دەبێتە بەهار، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە هاوین یەکسەر دەڕوات، لە ناوچە گەرمەکان تا ماوەیەکیش پاش هاتنی پایز هێشتا گەرما دەمێنێت.
بەپێی هەمان لێکدانەوە، سێ رۆژی تر، واتە ئەم دووشەممەیەی بەردەممان 26ی ئاب چلەی هاوین کۆتایی دێت.
ئەمساڵ وەرزەکان چۆن بوون؟
– بەهار: رۆژی چوارشەممە 20ی ئازار دەستی پێکردو 92 رۆژو 17 کاتژمێرو 44 خولەک بوو.
– هاوین: رۆژی پێنجشەممە 20ی حوزەیران دەستی پێکردو 93 رۆژ و 15 کاتژمێرو 53 خولەکە.
– پایز: رۆژی یەکشەممە 22ی حوزەیران دەست پێدەکات، 89 رۆژو 20 کاتژمێرو 37 خولەک دەبێت.
– زستان: رۆژی شەممە 21ی کانوونی یەکەم دەسی پێدەکات و 88 رۆژو 23 کاتژمێرو 39 خولەک دەبێت.