بە چەکى بێمۆڵەت تەقەى کردبوو

ئاسایش تۆمەتبارى شەڕەکەى گەڕەکى هەولێرى نوێى دەستگیرکرد

964+

وریا فەتاح

ئاسایشى هەولێر، دەستگیرکردنى ئەو تۆمەتبارەى راگەیاند کە دووشەو لەمەوبەر بە چەکى بێمۆڵەت هێرشى کردبووە سەر هاوڵاتییەک لە گەڕەکى هەولێرى نوێ.

شەوى 20.8.2024، کەسێک لە گەڕەکى هەولێرى نوێ لە شارى هەولێر هێرشى کردبووە سەر کەسێک لە شوێنى کارەکەى، ئاسایشى هەولێر لە راگەیەنراوێکدا بڵاوى کردووەتەوە، تۆمەتبار بە چەکى بێمۆلەت هێرشەکەى ئەنجامداوە و چەند گولـلەیەکى تەقاندووە.

دواى شەڕەکە دادوەرى لێکۆڵینەوەى ئاسایش فەرمانى دەستگیرکردنى تۆمەتبار دەردەکات و دواتر لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکرا.

لە شەڕەکەى ئەمشەوى هەولێر کوژرا و بریندار هەیە

لە شەڕەکەى ئەمشەوى هەولێر کوژرا و بریندار هەیە

“داوا لە هاوڵاتیان دەکەین لەکاتی بونی هەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی پەنا نەبەنە بەکارهێنانی چەک و خۆیان کێشەکانی خۆیان یەکلای نەکەنەوە، بەڵکو بەڕێگای یاسا داوای مافی خۆیان بکەن”، ئاسایشى هەولێر وادەڵێت.

روونیشى کردووەتەوە، هەرکەسێک چەک بەکاربهێنێت و تەقە بکات لە لایەن هێزەکانیانەوە دەستگیر دەکرێت