بە هەموو پێداویستییەکانەوە
نەخۆشخانەی شار 20 بێدی بۆ بەشی فریاکەوتن زیادکرد
964+
ئەحمەد مستەفا
نەخۆشخانەی شار، 20 بێدی نوێی بۆ بەشی فریاکەوتن زیاد کرد، تەندروستی سلێمانی دەڵێت، “بە تەواوی خزمەتگوزارییەکانەوە دانراون”.
بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار لە پێشوازییەکەیدا، بەشی کتوپڕی هەناوی هەیە و لە چەند بەشێکی جیاواز بێدی تێدایە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22.8.2024، بۆ وردەکاری زیاتر چەندجارێک تۆڕی 964 پەیوەندی بە وتەبێژی تەندروستی سلێمانیییەوە سامان لەتیف کرد، بەڵام وەڵامی نەدایەوە، نەخۆشخانەکەش تائێستا لەپاش دەستلەکارکێشانەوەی دکتۆر ئومێد عەلی، بەڕێوەبەری بۆ دانەنراوە و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی خۆی سەرپەرشتی دەکات.
لە بارەی بێدە نوێیەکان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “بۆ پێشخستنی كەرتی تەندروستی، 20 بێدی نوێی فریاكەوتن بەتەواوی پێداویستی پزیشكیی و بەستاندارێكی جیهانی، لەنەخۆشخانەی شار دەكرێتەوە”.
لەبارەی بەردەستبوونی ئەو بێدە نوێیانە، ئەوەی وتووە، “بێدە نوێیەکان، كاریگەرییەكی باش و گرنگی دەبێت بەئاراستەی بەرەوپێشبردنی خزمەتگوزاریی فریاكەوتنی پزیشكی و خزمەتێكی بەرچاو دەگەیەنێت بەدانیشتووانی سلێمانی و دەووروبەری”.
بەشی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی شار، لەسەر شەقامی 60 مەتری شارەکە بەرچاوترین دەزگای تەندروستییە کە کارەکانی 24 کاتژمێە و بەردەوام پزیشک و کارمەند کاری تێدا دەکەن.
بە گوێرەی ئامارێکی تەندروستی شارەکە، مانگی شەشی ئەمساڵ بە نموونە، 30 هەزار و 281 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شار- یان كردووە لە سلێمانی، کە تەنیا زیاتر لە 23 هەزار کەسیان لە بەشی فریاکەوتن داخڵکراون و چارەسەری پزیشکییان بۆ ئەنجامدراوە.
دانانی بێدە نوێیەکان؛