پارەکە رادەستی خاوەنەکەی کرایەوە
کەسێک لە بەغدا 155 ملیۆن دیناری دزیوە و لە هەولێر دەستگیر کرا
+964
توانا نەقی
لەلایەن بازرگانێکی بەنەتەوە عەرەب و خەڵکی بەغدا ئاسایشی هەولێر ئاگادار کراوەتەوە کە بڕی 155 ملیۆن دیناری لە بەغدا لێ دزراوە، ئەوانیش بەدواداچوونیان کردووە و تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، هاوڵاتی (ع، أ، م) کە خاوەنی کۆمۆپانیای بازرگانی گشتییە لە بەغدا ئاگادار کراونەتەوە کە دزی لێکراوە و ئەوانێش دەستبەجێ بەدواداچوونەکانیان دەست پێکردووە.
دەشڵێت، لەماوەیەکی کورتدا توانیویانە ئەو تۆمەتبارە دەستگیر بکەن و دەست بەسەر ئەو بڕە پارەشدا کە دزیویەتی بگرن.
ئاسایشێ هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبار (ع، ر، ج) پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و 155 ملیۆن دینارەکەش رادەستی خاونەکەی کراوەتەوە.