لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست دەکرێت بە تەواو کردنی دوا قۆناغی بیناکە

زانکۆی گەرمییان دەبێتە خاوەنی کتێبخانەیەکی ناوەندی

+964

ژێوار خدر

کار کردن لە بینای کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی گەرمیان لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست پێدەکاتەوە و بە تەواو بوونی بیناکە، زانکۆی گەرمیان دەبێ بە خاوەنی کتێبخانەیەکی ناوەندی.

دەشتی عەلی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی گەرمیان بە 964ـی وت، لە ساڵی 2013ەوە دەستکراوە بە درووستکردنی بیناکە، بەڵام دوای ساڵێک لە کار کردن بەهۆی قیرانی داراییەوە کارەکانی وەستا و ئەمساڵ لەسەر داواکاری سەرۆکی زانکۆی گەرمیان کار کردن بۆ جێبەجێ کردنی دوا قۆناغی کارەکانی بیناکە دەستپێدەکاتەوە لە چەند رۆژی داهاتوودا.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی گەرمیان وتیشی، کتێبخانەکە کەوتووەتە کەمپی زانکۆوە و لەسەر رووبەری 2000 مەتر دووجا درووستکراوە و بەشێکی زۆری کارەکانی تەواو بووە و ئەگەر هیچ گرفتێکی دارایی نەیەتە پێش لە ماوەیەکی کەمدا تەواو دەکرێت.

”کتێبخانەکە، لەسەر شێوازی سیستمی نوێی کتێبخانەکان دروست دەکرێت و هۆڵی سیمینار و بۆنەش لە خۆدەگرێت.” دەشتی عەلی وای وت.

زانکۆی گەرمیان بینای زانکۆکەیان دەگوازنەوە

زانکۆی گەرمیان بینای زانکۆکەیان دەگوازنەوە