سودانی بڕیاری دا

یەکشەممە بۆ چلەی ئیمام حوسێن پشووە

964+

ئەحمەد مستەفا

سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی،  رۆژی یەکشەمە 25.8.2024ی لە سەرجەم دامودەزگاکانی عێراق کردە پشووی فەڕمی.

هۆکاری بڕیارەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەهۆی چلەی ئیمام حوسێنەوەیە.

بۆ یادی چلەکەی لە ناوخۆ و دەرەوە پەیڕەوانی شیعە دەچنە مەزارگەکان، وەزیرى تەندروستى عێراق  100 هەزار کارمەندى و پزیشکى تەندروستى، لە چوارچێوەى پلانى تەندروستى ئامادەکردووە و خزمەتگوزارى تەندروستى پێشکەش بە زیارەتکاران دەکەن.

ساڵح  مەهدى حەسناوى وەزیرى تەندروستى عێراق بە ئاژانسى دەنگوباسى عێراقى راگەیاندووە، پلانێکى تەندروستى تۆکمە ئامادەکراوە بۆ یادى چلەى ئیمام حوسێن و لە سێ رووەوە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان پێشکەش بە زیارەتکاران دەکرێت.

یەکەمیان: پەیوەندی بە لایەنی دەرمانسازییەوە هەیە بە دابینکردنی سەرجەم پێداویستییە پزیشکییەکان.

دووەم بریتییە لە هۆشیاری، رێنماییکردن، کۆنترۆڵکردنی تەندروستی، و وەرگرتنی نمونە و نمونەی خۆراک بۆ پشکنین و دڵنیابوون لە سەلامەتییان.

“پلانێکى دیکەى تەندروستیش بریتییە لە جێگیرکردنی ئامبووڵانیش و تیمى پزیشکى کە لە نێوان هەر پێنج بۆ 10 کیلۆمەترێک ئەمبوڵانسێک بە تیمى پزیشکییەوە دانراوە بۆ روودانى هەر ئەگەرێ”، وەزیرى تەندروستى عێراق وا دەڵێت.

وەک ئەوەى وەزیرى تەندروستى باسى لێوەکردووە، جگە لەو ستافە گەورەیەى کە لە 100 هەزار کارمەند و پزیشک پێکدێت، خۆبەخشەکانیش بەشێکن لە پلانەکە.

تا ئێستا زیاتر لە 250 هەزار زیارەتکاری ئێرانی لە دەروازەکانی حاجی ئۆمەران و مونزەرییەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حوسێن لە کەربەلا.

لە خانەقین دەیان هەزار ژەمی خۆراک بەسەر زیارەتکاراندا ...

لە خانەقین دەیان هەزار ژەمی خۆراک بەسەر زیارەتکاراندا دابەش دەکرێت