لەسەر رێگای رانیە - سلێمانی

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە ژنێک گیانی لەدەست دا

+964

توانا نەقی

لە سەر رێگای رانیە – سلێمانی رووداوێکی هاتوچۆ روویدا بووە هۆی گیان لەدەستدانی هاوڵاتیەک کە ژنێکی سەرنشین بووە.

نەقیب عەلی وتەبێژی هاتوجۆی راپەڕین بە 964ـی وت، رووداوەکە لە جۆری وەرگەڕان بووە و ئۆتۆمبێلەکە ژن و مێردێکی تیادا بووە، بەهۆی رووداوەکەوە ژنەکە گیانی لەدەستداوە و پیاوەکەشی سەلامەتە.

وتیشی، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری تۆیۆتا هایلۆکس بووە و کۆنترۆڵی لەدەستداوە لە نزیک گوندی هیزۆپ لەسەر رێگای رانیە – سلێمانی و وەرگەڕاوە.

لە دوو رووداوی هاتوچۆی جیاوازدا دوو شۆفێر گیانیان لە د...

لە دوو رووداوی هاتوچۆی جیاوازدا دوو شۆفێر گیانیان لە دەستدا