بۆ دەرچوانى سێ بەش
شارەوانى پێنجوێن هەلى دامەزراندنى راگەیاند
964+
وریا فەتاح
شارەوانى پێنجوێن هەلى دامەزراندن بە شێوەى گرێبەست بۆ دەرچوانى بەشەکانى یاساسى و ئەندازیارى شارستانى و رووپێوى، رادەگەیەنێت
رەوف رەشید، سەرۆکى شارەوانى پێنجوێن بە 964ـى وت،” شارەوانیمان پێویستی بەدەرچووی بەشەکانی یاسایی و ئەندازیاری شارستانی و رووپێو هەیە بۆدامەزراندن بەشێوەی گرێبەست”.
هەرچەندە وەک باسى دەکات، تائێستا نازانرێت پێویستیان بە چەند کەسە تا ئەو کاتەى لە بەڕێوەبەرایەتى شارەوانى دیارى دەکات، بەڵام پێویستە دەرچووى ئەو بەشانە لەمڕۆوە بۆ ماوەى دوو رۆژ سەردانى شارەوانییەکەیان بکەن بۆ پێدجانى زانیار و ناوتۆمارکردن.
رونیشى کردەوە، مەرجی سەرەکی بۆدامەزراندنەکە ئەوەیە دەبێت دانیشتوی قەزای پێنجوێن بێت و بڕوانامەى هەبێت، دواتر بە سیستمى خاڵبەندى یەکلایى دەکرێتەوە.