لە سنووری شەقڵاوە

بەنداوی ئاقوبان زیاتر لە دوو ملیۆن و نیو مەتر سجا ئاو گلدەداتەوە

+964

توانا نەقی

قەزای شەقڵاوە بووەتە خاوەنی بانداوێکی گەورە و بەنداوەکەش ئاقوبانە کە زیاتر لە دوو ملیۆن و نیو مەتر سێجا ئاو گلدەداتەوە و کارەکانی بەتەواوی تەواو بوون.

حکومەتی هەرێم هەموو زانیارییەکانی لەسەر ئەم بەنداوە بڵاوکردووەتەوە، بەنداوی ئاقوبان لەسەر رووبەری 400 هەزار مەتر دوجا و بە تێچووی 8 ملیار و 960 ملیۆن دینار دروستکراوە.

هەروەها بەنداوەکە 31 مەتر بەرزە و درێژیەکەی 262 مەترە و لە توانایدایە بڕی دوو ملیۆن و 600 هەزار مەتر سێجا ئاو گلبداتەوە.

بەنداوی ئاقوبان لە سنووری قەزای شەقڵاوە، بە مەبەستی پاراستنی ئاوی ژێر زەوی، گەشتیاری، سامانی ماسی و ئاودێری کەڵکی لێ وەردەگیرێت.

بەنداوەکانى هەرێم چەند ئاویان گلداوەتەوە؟

بەنداوەکانى هەرێم چەند ئاویان گلداوەتەوە؟

دەستکراوە بە کار کردن لە بەنداوی گوندی چاڵاو

دەستکراوە بە کار کردن لە بەنداوی گوندی چاڵاو