لەسەر بودجەی تەندروستی گەرمیان

سیستمی ئۆکسجینی مەرکەزیی بۆ نەخۆشخانەی کفری دانرا

964+

شۆڕش قادری

بە دانانی ئامێری مانیفۆڵد، سیستمی ئۆکسجینی مەرکەزیی بۆ (نەخۆشخانەی فێرکاری شەهید خالید گەرمیانی) لە کفری کارا کرا.

د. سامان سەرتیپ بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاری شەهید خالید بە 964ـی وت،  “لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان، ئامێری مانیفۆڵد بۆ سیستمی ئۆکسجینی مەرکەزی بۆ نەخۆشخانەکەمان دانراوە”.

بە وتەی د. سامان، کارکردن بە ئامێرەکە قورس نییە و بە شێوەی ئۆتۆماتیکی کار دەکات و لەلایەن بەشی چاکسازی نەخۆشخانەکەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت.

“ئامێرەکە رۆڵی دەبێت لە باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی نەخۆشخانەکە، ھەروەھا رۆڵی دەبێت لە رووی سەلامەتیی تەندروستی بۆ کارمەندان و ھاوڵاتیان”، د. سامان ئەوەشی وت.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاری شەهید خالید گەرمیانی ئاشکراشی کرد، ئێستا بەشی ژنان و منداڵبوون لە نەخۆشخانەکەیان کاراتر بووە و بە باشترین شێوە نەشتەرگەری تێدا دەکرێت.

بەشێکی نوێ لە کۆلێژی تەکنیکی کفری دەکرێتەوە

بەشێکی نوێ لە کۆلێژی تەکنیکی کفری دەکرێتەوە

لە قەزای کفری سەنتەری ئۆتیزم کرایەوە

لە قەزای کفری سەنتەری ئۆتیزم کرایەوە