بە پێچەوانەی هەندێک ناوچە

تەماتە لە سلێمانی و هەولێر گران نەبووە

+964

توانا نەقی

لە دوێنێوە نرخی تەماتە لە چەند ناوچەیەکی هەرێم و بەتایبەت لە زاخۆ گرانبووە، بەڵام لە سلێمانی و هەولێر نرخەکەی وەکو خۆی وایە و بەقسەی بەڕێوەبەری عەلوەی سلێمانی کەمێکێش دابەزیوە.

هێشتا دوو هەفتەیەکی ماوە بە تەواوی تەماتەی خۆماڵی پێبگات بۆیە چاوەڕی دەکرێت لەگەڵ کەوتنە بازاڕی نرخەکان تەواو دادەبەزن.

سامان ئیسماعیل بەڕێوەبەری عەلوەی سلێمانی بە 964ـی وت، نرخی کیلۆیەک تەماتە ئێستا لە عەلوە 700 بۆ 1000 دینارە و بە پێی خواست رەنگە 100 دینار بەرزببێتەوە یان دابەزێت.

وتیشی، ئێستا رۆژانە 30 بۆ 40 تۆن تەماتە دەهێندرێتە عەلوەی سلێمانی بۆیە چاوەڕێ ناکرێت نرخەکەی لەوە گرانتر بێت و جێگیرە تا رادەیەک.

هەرچی سەبارەت بە عەلوەی هەولێرە، رەجەب عەزیز سەرۆکی سەندیکای عەلوەی هەولێر بۆ 964 وتی، نرخ لای ئێمە لە 500 دینارەوە هەیە تا 800 دینار بۆ هەر کیلۆیەک تەماتە.

وتیشی، تەماتە لەهەولێر گران نابێت و نەک تەماتە هیچ بەرهەمێک ئەمساڵ ئەزمەی لەسەر دروست نابێت لەبەر ئەوە هەمووی زۆرە لە بازاڕدا.

رۆژانە 150 بۆ 200 تۆن تەماتە دەبردرێتە عەلوەی هەولێر.

تەماتە لە زاخۆ گران بوو

تەماتە لە زاخۆ گران بوو

کیلۆیەک تەماتە بوو بە دوو ھەزار دینار

کیلۆیەک تەماتە بوو بە دوو ھەزار دینار