سەرقاڵی چاککردنەوەن

لاوازی ئاوی شارەزوور چاک دەکرێت و سبەی ئاویان پێ نادرێت

964+

ئەحمەد مستەفا

دانیشتووانی شارەزەوور سبەی ئاویان پێ نادرێت، “هەر سبەینێ خۆیان رابگرن ئیتر لەوەبەدوا باشتر ئاویان پێ دەگات”، ئەمە قسەی فەرمانگەی ئاوی قەزاکەیە بۆ دانیشتووانەکەی.

تەنیا، ئەمشەو 17-18.8.2024 ئاو هەڵدەکرێتەوە بۆ گەڕەکی سیروانی یەک و ئازادی، لە کاتژمێر 8:00ی شەو، لەوەبەدوا تا دووشەممە چاوەڕێی ئاو مەبن.

فەرمانگەکە ئەمڕۆ شەممە 17.8.2024، لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، “سبەی یەکشەممە 18.8.2024، دابەشکردنی ئاو رادەگیرێت لەبەر دوو هۆکار، ئەوانیش کارکردن لە چاککردن و رەبتکردنی بۆری سەرەکی هێڵی ئاو گواستنەوەی شارەزوور قەبارە( 24″ / 600ملم )ی ئاسن”.

هەروەها، “پاککردنەوەی حەوزی ئاوی سەرەکی شارەزوور لە گوندی بایز ئاوا”.

فەرمانگەکە باسیلەوەکردووە، “بە چارەسەرکردنی شکاویی لەسەر بۆرییەکە لاوازی ئاوی قەزای شارەزوور چارەسەر دەبێت و ئاو بەباشی دەگاتە ماڵەکان، وە پاککردنەوەی حەوزەکەش لە پێناو تەندروستی هاوڵاتیانی شارەکەمانە”.

لە فینلەندا لەدایک بووە لە شارەزوور چایچیە

لە فینلەندا لەدایک بووە لە شارەزوور چایچیە

پەروەردەی شارەزوور خوێندکارانی پۆلی 12 ئاگادار دەکاتەو...

پەروەردەی شارەزوور خوێندکارانی پۆلی 12 ئاگادار دەکاتەوە