لە ئاودا گیری خواردبوو
گەنجێک لە رووباری سیروان رزگار کرا
964+
ژێوار خدر
بەرگریی شارستانیی گەرمیان کەسێکیان لە خنکان رزگار کرد، کە لەناو ئاودا گیری خواردبوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرگریی شارستانیی گەرمیان لە رووباری سیروان گەنجێکیان لە خنکان رزگار کرد، کە لەناو ئاودا گیری خواردبوو، گەنجەکە ناوی (ئ.ج.ع)ـە و تەمەنی 27 ساڵە، خەڵکی ناحیەی رزگارییە.
ئیبراهیم محەمەد، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی گەرمیان بە 964ـی وت، کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە ئاگادار کراینەوە کەسێک لە ئاوی سیروان، لە نزیک پردەکەی گردەگۆزینە گیری خواردووە و داوای یارمەتی دەکات، کەسەکە بەهۆی مەلە کردنەوە ماندوو بووە و نەیتوانیوە بگەڕێتەوە وشکانی و خۆی بە پردەکەوە گرتووە.
وتیشی، هەر زوو تیمەکانمان گەیشتنە لای و رزگاریان کرد و ئێستا تەندروستیی کەسەکە جێگیرە و هیچ کێشەیەکی نییە.