دەروازەی زانکۆی سلێمانی _ وێنە: 964
لە مەراسیمێکدا
ئاڵوگۆڕ لە چەند پۆستێکی زانکۆی سلێمانی کرا
964+
شۆڕش قادری
ئاڵوگۆڕ لە چەند پۆستێکی زانکۆی سلێمانی کرا و دوو یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆکە و دوو راگر لە پۆستەکانیان بەخشران.
بە پێی راگەیەندراوێکی ئەمڕۆی سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی، “پاش دەرچوونی فەرمانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 15.8.2024 لە مەراسیمێکدا پ.د.کاوە محەمەد جەمال رەشید، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی لە پۆستەکەی بەخشرا و پ.د. کۆسار محەمەد عەلی، سەرۆکی زانکۆ پۆستەکە بەڕێوەدەبات، تا ئەوکاتەی لە رێگەی بانگەوازەوە کەسێک لە پۆستەکەدا دادەنرێت”.
هاوکات، پ.ی.د. پێشڕەو حەمەجان، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران لە پۆستەکەی بەخشرا و پ.ی.د. شیروان حەمەساڵح عومەر لە جێگەکەی بەوەکالەت دەستبەکاربوو.
هەروەها پ.ی.د. سەلام عەبدولکەریم عەبدوڵا، راگری کۆلیژی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەکانی سەیدسادق، لە پۆستەکەی بەخشرا و لە جێگەکەی پ.ی.د. ئامانج حەسەن ئەحمەد دەستبەکاربوو، هەروەها پ.ی.د. عابد خالید رەسول، راگری کۆلێجی زانستە رامیارییەکان لە پۆستەی بەخشرا و لە جێگەکەی پ.ی.د. جەلال حەسەن مستەفا بەوەکالەت دەستبەکاربوو.
ژینگەی عێراق و زانکۆی سلێمانی سوود لە توانای کادرەکانیان وەردەگرن
شوێنەواری زانکۆی سلێمانی هەلی کار بۆ دەرچووان رادەگەیەنێت
زانکۆی سلێمانی
"با شتە باشەکانمان ببەخشین"
زانکۆی سلێمانی هەڵمەتێکی بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو راگەیاند
دووەمین دیداری میزۆپۆتامیا بۆ ئاو بەڕێوەچوو
زانکۆی سلێمانی لە ئامەدەوە چارەسەری ئاشتیانە بۆ قەیرانی ئاو دەخاتەڕوو
لەپێناو سەلامەتی قوتابیان و خوێندکاران"
دوای هەڵەبجە پەروەردە و زانکۆی سلێمانیش سبەینێیان کردە پشوو
وەزارەتی خویندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی: