• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo
لەمەودوا لە نوسراوە فەرمیەکاندا زمانی تورکمانیش دەنوسرێت 

پارێزگاری نوێی كەركوك دەستبەكاربوو

بە فەرمانی پارێزگاری نوێی کەرکوک

لەمەودوا لە نوسراوە فەرمیەکاندا زمانی تورکمانیش دەنوسرێت 

+964

توانا نەقی

بە بڕیاری پارێزگای نوێی کەرکوک لەمەودوا لە نوسراوە فەرمیەکاندا زمانی تورکمانیش وەک زمانێکی فەرمی بەکاردەهێنرێت لە پارێزگاکە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، دوای دەست بەکاربوونی وەک پارێزگا رێبوار تەها لە یەکێک لە بڕیارەکانیدا بڕیاری ئەوەی دەرکرد، کە لە نوسراوە فەرمیەکاندا دەتوانرێت زمانی تورکمانی بەکار بهێنرێت پێشتر ئەوە نەکراوە.

ئەوەش هاتووە، ئیتر زمانی تورکمانی دەخرێتە ناو نوسراوی فەرمی هەموو فەرمانگەکانی پارێزگاکەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 14.8.2024 پارێزگاری نوێی كەركوك رێبوار تەها، سوێندی یاسایی خوارد و دەستبەكار بوو، دوای ئەوەی دوێنێ لەلایەن سەرۆك كۆماری عێراقەوە مەرسوومی بۆ دەرچوو.

پارێزگاری نوێی کەرکوک پارێزگاری كۆنی خانەنشین كرد

پارێزگاری نوێی کەرکوک پارێزگاری كۆنی خانەنشین كرد

لەگەڵ دەستبەكاربوونی ترەمپ گۆڕانكاری لە كۆشكی سپی دەكرێت

مافورە بازنەییەكەی نووسینگەی سپی لادەبرێت. فۆتۆ: ئاژاتسەكان

ئەمریكا

لەگەڵ دەستبەكاربوونی ترەمپ گۆڕانكاری لە كۆشكی سپی دەكرێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لەگەڵ رێوڕەسمی دەستبەكاربوونی سەرۆكی كۆن و نوێی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ، (نووسینگەی سپی) لە كۆشكی سپیی سەرۆكایەتیی ئەمریكا چەند گۆڕانكارییەكی تێدا دەكرێت.

تۆڕی ئێن بی سی نیوزی ئەمریكی ئاشكرای كرد، فەرمانبەرانی كۆشكی سپی چەندین گۆڕانكاری لە نووسینگەی سپی ئەنجامدەدەن و ئیدارەیەكی نوێ كاروباری نووسینگەكە وەردەگرن.

لە ناو ئەو گۆڕانكارییە سەرنجڕاكێشانەی سەرچاوەكە باسی كردووە، ئەو مافورە بازنەییەی لە كاتی سەرۆكایەتی جۆ بایدن لە نووسینگەكە راخرابوو، لادەبرێت و ئەو مافورە رادەخرێتەوە، كە لە خولی سەرۆكایەتی یەكەمی ترەمپ لەوێ راخرابوو.

مافورەكە بە نەخشی تیشكی رۆژ رازێندراوەتەوە و پێشتر لە لایەن نانسی ریگەن، هاوسەری سەرۆكی پێشووتری ئەمریكا رۆناڵد ریگەن، تایبەت بە هاوسەرەكەی دیزاینی كردووە.

ئەم ئێوارەیە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا وەك سەرۆكی 47یەمینی ئەمریكا سوێندی یاسایی خوارد و دەستبەكار بوو.

ترەمپ كە كاندیدی كۆمارییەكان بوو، پێشتر لە 2017 تا 2021 سەرۆكی ئەمریكا بوو.

لە ناو بینای کاپیتۆڵ ترەمپ سوێند دەخوات و بە فەرمی دەبێ...

لە ناو بینای کاپیتۆڵ ترەمپ سوێند دەخوات و بە فەرمی دەبێتە سەرۆک