بەدوای ئەنجامدەرەكەیدا دەگەڕێن

مریشکی نەخۆش لە گەڕەكێكی تەکیەی کاکەمەند فڕێدرا

964+
شۆڕش قادری

لە ناحیەی تەکیەی کاکەمەند ژمارەیەک مریشکی نەخۆش لە گەڕەکێک فڕێدراون، بەرپرسێکی ناوچەکەش دەڵێت، ئەنجامدەری ئەو کارە رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.

مەمەد رەشید بەڕێوەبەری ناحیەی تەکیەی کاکەمەند بە 964-ی وت” پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە کە ئۆتۆمبێلێک ژمارەیەک مریشکی نەخۆشی لە سەنتەری ناحیەکە و لە یەکێک لە گەڕەکەکانی تەکیە فڕێداوە و وایزانیوە ئەو شوێنە زبڵدانە و شوێنی فڕێدانی خۆڵ و خاشاکە”.

وتیشی، “ئاسایش و لایەنی پەیوەندیدارمان ئاگادارکردووەتەوە، کە بچنە شوێنەکە و کامێراکانی چاودێریی لێبدەنەوە، بۆ ئەوەی ئەنجامدەری ئەو کارە بناسرێتەوە و رووبەڕووی یاسا بکرێتەوە”.

لە گوندێکی پشدەر چەقەڵ داوێتی بەسەر مریشکی هاوڵاتیاند...

لە گوندێکی پشدەر چەقەڵ داوێتی بەسەر مریشکی هاوڵاتیاندا