بەهۆی خواردنەوەی دەرمانێکی گژوگیاوە

هاوڵاتییەك لە ناحیەی ژاراوە گیانی لە دەست دا

964+

ژێوار خدر

ئەمڕۆ ئێوارە لە ناحیەی ژاراوە، هاوڵاتییەک بەهۆی خواردنەوەی دەرمانێک کە بۆ گەشەی گژوگیا بەکار دێت گیانی لەدەست دا.

پۆلیسی راپەڕین لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاند، هاوڵاتییەکە ناوی (أ، ع، م)ە لە دایکبووی ساڵی 1972ە،  دانیشتووی گەڕەکی ئازادییە لە ناحیەی ژاراوە، ماوەیەک لەمەوپێش بەهۆی ناجێگیری تەندروستییەوە گەیاندراوەتە نەخۆشخانە گشتی قەڵادزێ.

بە وتەی کەسوکاری ئەو کەسە، باری دەرونی ناجێگیربووە.

رابەر حەسەن وتەبێژی پۆلیسی راپەرین بە 964ـی وت، ئەو کەسە  دەرمانی گیای ”فریزوی گەڵاپان” (دەرمانێکە بۆ گەشەی ئەو گیایە بەکاردەهێندرێت)  خواردووتەوە بەو هۆیەوە دۆخی تەندروستی تێکچووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی سلێمانی..

پۆلیسی راپەڕین دەشڵێت، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، دوای  29 رۆژ بەهۆی کاریگەری دەرمانەکەوە ئەو هاوڵاتییە گیانی لەدەست دا و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لێی بەردەوامە.

پۆلیسی راپەڕین داوایەك لە هاوڵاتیان دەكات

پۆلیسی راپەڕین داوایەك لە هاوڵاتیان دەكات