ئەگەر رەخنە و پێشنیارتان هەیە سەردانی شارەوانی بکەن

نەخشەی بنەڕەتی ناحیەی تەیناڵ گۆڕانکاری تێدا کراوە

964+

ژێوار خدر

نەخشەی بنەڕەتی ناحیەی تەیناڵ گۆڕانکاری تێدا کراوە،  شارەوانیی تەیناڵیش هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە هەر کەسێک و لایەنێک ناڕەزایی و پێشنیارێکی هەیە سەردانیان بکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانانی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەکانی سلێمانی و ئەنجومەنی شارەوانیی تەیناڵ، لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیاندا بڕیاریاندا نەخشەی تەیناڵی کۆن و نوێ و قەڵادزێییەکان یەک بخەنەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاو کردووەتەوە و داوا لە دانیشتوانی سنوری شارۆچکەی تەیناڵی نوێ و کۆن و بازیان یەک دەکەن، ئەگەر هەر ناڕەزایەتی و پێشنیارێکیان هەیە لەسەر ئەو گۆڕانکارییانەی کە لە نەخشەی بنەڕەتی تەیناڵ کراوە، لە ئەمڕۆ سێشەممە 13.8.2024ەوە تا رێکەوتی 12.9.2024 سەردانی شارەوانیی تەینال بکەن بە مەبەستی بینینی گۆڕانکارییەکانی نەخشەکە.

دەشڵێن، لە دوای ئەو رێکەوتەوە هیچ رەخنە و پێشنیارێک و گۆڕانکارییەک وەرناگیرێت.

ناحیەی تەیناڵ دەكەوێتە سنووری قەزای بازیان.

نەخشەی بنەڕەتی ناحیەی تەیناڵ گۆڕانکاری تێدا کراوە

شارەوانی سلێمانی لەبارەى رێگەپێدانى دروستکردنى خانوو ...

شارەوانی سلێمانی لەبارەى رێگەپێدانى دروستکردنى خانوو بڕیاریدا