بە بڕیاری دادوەر

ئاسایشی هەرێم: زیاتر لە 150 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر سووتێنرا

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویكردەوە، بەهەماهەنگی نوێنەری یاسایی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستیی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر زیاتر لە 150 كیلۆ ماددەی هۆشبەریان سووتاند.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیاندراوێكدا ئەمڕۆ 13.8.2024، كە بە ڤیدیۆش پشتڕاستی كردووەتەوە، رایانگەیاند، بە شێوەیەكی زانستی زیاتر لە 150 کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەری لە جۆرەکانی (تلیاک، کریستاڵ، حەبی جۆراوجۆری هۆشبەر، حەشیش، ماددەی مۆرفین) سووتێنران.
ئاماژەیان بەوەش كردووە، پڕۆسەی سووتاندن و لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەکان بە بڕیاری دادوەر، بە شێوازێکی زانستی و بەئامادەبوونی لیژنە یاساییە تایبەتمەندەکان لە  (دادگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی) بەردەوامی دەبێت.
هەر ئەمڕۆش لەمبارەیەوە  سەلام عەبدولخالق، بەرپرسى راگەیاندنى دەزگاى ئاسایشى هەرێم بە 964ـى وت، “ئەمساڵ 638 بازرگان و بەکارهێنەر و مامەڵەکارى مادەى هۆشبەر دەستگیرکراون، لەو ژمارەیە 250 تۆمەتباریان بەکارهێنەرن و ئەوانیتر بازرگان و مامەڵەکارن.”

638 بازرگان و بەکارهێنەرى مادەى هۆشبەر دەستگیرکراون

638 بازرگان و بەکارهێنەرى مادەى هۆشبەر دەستگیرکراون