خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ گوندنشینەکان

تەندروستی هەڵەبجە گوند بە گوند دەگەڕێ

964+

ژێوار خدر

تیمێکی تەندروستیی هەڵەبجە، گوند بە گوند دەگەڕێن بۆ ئەوەی دانیشتووانی گوندەکان پارێزراو بن لە تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان.

تەندروستیی هەڵەبجە دەڵێت، ”ئەگەر ئێوە لە خزمەتگوزاری تەندروستی بێ بەشن ئەوا ئێمە خزمەتگوزارییە تەندروستیەکانتان بۆ نزیک دەکەینەوە.”

لە پۆستێکی فەیسبووکدا بەڕیوەبەرایتییەکە بڵاوی کردووەتەوە، پشکنینی سەرەتایی بۆ دانیشتووانی گوندەکان ئەنجام دەدەن، بۆ رێگریکردن لە تووشبوون بە  نەخۆشییە نەگوازراوەکان و درێژخایەنەکان

تیمەکەی تەندروستیی هەڵەبجە، جگە لە پشکنین، رێنمایی و ھۆشیاری تەندروستیش بە ھاووڵاتیانی لادێکانی سنووری پارێزگای ھەڵەبجە دەدەن.

پشکنینەکانیش پێکهاتوون لە: فشاری خوێن، رێژەی شەکری خوێن، رێژەی ئۆکسجین و پێوانی لێدانی دڵ.

تەندروستی هەڵەبجە ئاماری شەش مانگی بڵاوکردەوە

تەندروستی هەڵەبجە ئاماری شەش مانگی بڵاوکردەوە