لە ژووری هەواڵەوە
90 كۆمپانیا راگیران و لە گەرمیان و سلێمانییش گردبوونەوە کرا
964+
ژووری هەواڵ
90 كۆمپانیای گەشتیاریی بواری حەج و عومرە، بەهۆی ئەوەی سەرپێچیی رێنماییەكان كردووە، كارەكانیان راگیراوە.
فەرمانبەرانی گرێبەست لە گەرمیان، ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەردەم قایمقامیەتی قەزای کەلار گردبوونەوە و دەڵێن”دەبێت بکرێین بە ھەمیشەیی”
ژمارەی فەرمانبەری گرێبەست لە گەرمیان نزیکەی 1500 کەس دەبن.
ناڕەزایی و گردبوونەوەكان هەر لە گەرمیان نەبوو، ئەوەتا هەر ئەمڕۆ مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی گردبوونەوە و داوای دامەزراندنی هەمیشەییان کرد.
بازاڕی سووتاوی قەیسەریی هەولێر هەر جێگەی ناڕەزایی و گردبوونەوەی دوكاندارەكان نییە، ئەوەتا سەرەڕای دواكەوتنی نۆژەنكردنەوەی، بەڵام چەند هونەرمەندێك ئەمڕۆ پێشانگای خۆشنووسییان لێ كردەوە و چەند تابلۆیەكیان لێ نمایش كرد، كە بۆنەی رۆژی جیهانیی خۆشنووسییەوە بوو.