"حسابی پلە دوومان بۆ دەکرێت"

فەرمانبەرانی گرێبەست لە گەرمیان گردبوونەوە

+964

میلاد جەلال – گەرمیان

فەرمانبەرانی گرێبەست لە گەرمیان، ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەردەم قایمقامیەتی قەزای کەلار گردبوونەوە و دەڵێن”ئەبێت بکرێین بە ھەمیشەیی”

ژمارەی فەرمانبەری گرێبەست لە گەرمیان نزیکەی 1500 کەس دەبن.

لاوان مەحمود، فەرمانبەری گرێبەستە لە بانکی گەرمیان بە 964ـی وت،”ماوەی 11 ساڵە گرێبەستم مافی خۆمانە بکرێین بە ھەمیشەیی، لە ئیمتیازیش جیاوازیمان دەکرێت لەگەڵ فەرمانبەری ھەمیشەیی”

” لەکاتی لێبڕین و پێنەدانی مووچە ھاوشێوەی فەرمانبەری ھەمیشەیی ئێمەشی گرتەوە، بەڵام ئێستا کە دەوترێت زەوی دابەش دەکرێت فەرمانبەری گرێبەست ناگرێتەوە، ئەمەش جیاوازیەکی گەورەیە لە نێوان فەرمانبەری گرێبەست و ھەمیشەیی”لاوان مەحمود وای وت.

دەشڵێت،”ئەگەر لە داھاتوویەکی نزیکدا حکومەت وەڵاممان نەداتەوە، ئەوا وەکو فەرمانبەرانی گرێبەست لە سەرجەم شارەکان ھەڵوێستی دیکەیان دەبێت”.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

زیاتر لە ملیارێک دینار بۆ نوێکردنەوەی فەرمانبەرانی گر...

زیاتر لە ملیارێک دینار بۆ نوێکردنەوەی فەرمانبەرانی گرێبەست